توركيا

به‌ درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خۆڵبارین له‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت

پڕۆفیسۆر دكتۆر حوسەین تۆرۆس رایگه‌یاند: "به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزییه‌وه‌ خۆڵبارین له‌ وه‌رزی به‌هار له‌ توركیا زیاتر بووه‌ و به‌ درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".

Hikmet Faruk Başer   | 13.09.2020
به‌ درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خۆڵبارین له‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاریی كه‌شناسی له‌ كۆلێژی زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی زانكۆی ته‌كنیكی ئیستانبوڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر حوسەین تۆرۆس رایگه‌یاند: "به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزییه‌وه‌ خۆڵبارین له‌ وه‌رزی به‌هار له‌ توركیا زیاتر بووه‌ و به‌ درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".

تۆرۆس له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌وری تۆزی دوێنێی ناوچه‌ی پۆڵاتلی له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی بیرهێنایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ر دوای ئه‌م رووداوه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و گوتی: "ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له‌ ئه‌فریقا و نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌ دێت، كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو".

حوسه‌ین تۆرۆس تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزییه‌وه‌ خۆڵبارین له‌ وه‌رزی به‌هار له‌ توركیا زیاتر بووه‌ و به‌ درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın