توركيا, جيهان

باڵیۆزی توركیا له‌ واشنتۆن له‌باره‌ی نووسینه‌كه‌ی بایك رەخنە لە واشنتۆن پۆست ده‌گرێ

- باڵیۆزی توركیا له‌ واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ناردووه‌، ره‌خنه‌ی له‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی رۆژنامه‌كه‌ بۆ په‌كه‌كه‌، له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكه‌وه‌، گرتووه‌.

Safvan Allahverdi   | 12.07.2019
باڵیۆزی توركیا له‌ واشنتۆن له‌باره‌ی نووسینه‌كه‌ی بایك رەخنە لە واشنتۆن پۆست ده‌گرێ

Washington DC

واشنتۆن- AA

باڵیۆزی توركیا له‌ واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ناردووه‌، ره‌خنه‌ی له‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی رۆژنامه‌كه‌ بۆ په‌كه‌كه‌، له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكه‌وه‌، گرتووه‌.

واشنتۆن پۆست نامه‌كه‌ی سه‌ردار كڵچی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكی سه‌رده‌سته‌ی په‌كه‌كه‌، جه‌میل بایك له‌ ماوه‌ی رابردوودا، له‌ رۆژنامه‌كه‌، گرتووه‌.

كلچ نامه‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی "بۆچی پۆست گوزارشته‌كانی تیرۆریستێكی بڵاوكرده‌وه‌؟" ره‌وانه‌ی رۆژنامه‌كه‌ كردووه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ كاتی بینینی نووسینه‌كه‌ی جه‌میل بایكدا "تووشی شۆك" بووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بایك "یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ كه‌ دڕندانه‌ترین هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی له‌ توركیا ئه‌نجامداوه‌".

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رۆژی ٥ی حوزه‌یران نووسینێكی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌، جه‌میل بایكی بڵاوكردبوویه‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın