توركيا

بانگه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆچبه‌ران له‌ لایه‌ن یۆنان و دیپۆرتکردنەوه‌یان بۆ توركیا

- دوو كۆچبه‌ری پاكستانی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن پاسەوانانی سنووری یۆنان-ه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون و دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە، خرانه‌ ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه‌.

Salih Baran   | 22.09.2019
بانگه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆچبه‌ران له‌ لایه‌ن یۆنان و دیپۆرتکردنەوه‌یان بۆ توركیا

Edirne

ئه‌درنه‌ - AA

دوو كۆچبه‌ری پاكستانی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن پاسەوانانی سنووری یۆنان-ه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون و دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە، خرانه‌ ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، سه‌بازانی فه‌وجی 54ه‌می پیاده‌ی پاسەوانی سنوور له‌ نزیك گوندی ساچلیموسه‌لیم كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی قه‌دغه‌كراوه‌وه‌، دوو كۆچبه‌ری نایاسایی پاكستانییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون و هێزیان له‌به‌ر بڕاوه‌.

كۆچبه‌ره‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، دوای ئه‌وه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ خاكی یۆنان، سه‌ربازه‌ یۆنانییه‌كان ده‌ستگیریان كردوون و دوای لێدانێكی زۆر له‌سه‌ر رووباری مه‌ریچ-ه‌وه‌ دیپۆرتکراونەتەوە توركیا.

كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئوزونكۆپرو كران.

عه‌لی ره‌زای ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێكه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ نێو خاكی یۆنان، سه‌ربازانی یۆنان سه‌ره‌تا بردوویانن بۆ كه‌مپێك و دواتر دوای لێدانێكی زۆر به‌به‌له‌م له‌ رووباری مه‌ریچ-ه‌وه‌ دیپۆرتی توركیایان کردوون.

كۆچبه‌ركه‌ی دیكه‌ش كه‌ ناوی عه‌لی مورته‌زایه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵە، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتێك سه‌ربازانی توركیا ئه‌وانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، سکه‌ برسییه‌كه‌یانیان تێر كردووه‌ كه‌ چه‌ندین رۆژه‌ هیچیان نه‌خواردووه‌ و دواتر جلوبه‌رگیان پێداون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردوون.

راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كۆچبه‌ره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌رده‌وامه‌.


- "مافی مرۆڤ پێششێل ده‌كرێت"

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ جێبه‌جێكردنی "push back" ده‌ركردن دژبە كۆچبه‌ران له‌ لایه‌ن یۆنان-ه‌وه‌ به‌م دواییه‌ زۆر ده‌بینرێت.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، هێزكانی پاراستنی سنووری یۆنان له‌م مانگانه‌ی دواییدا، رێككه‌وتنی جنێڤ، رێككه‌وتنی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژبە ئه‌شكه‌نجه‌ پێشێل ده‌كه‌ن و به‌زۆر له‌ رووباری مه‌ریچ-ه‌وه‌ كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا دەکەنەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın