Hüseyin Cem Dağıstanlı
01 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2026
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "ب.ک" کە ئەندامە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و لە میانی هەوڵی کودتای ١٥ی تەمووز ویستبووی سەرکۆمار ئەردۆغان لە مارماریس تیرۆر بکات، دەستگیرا کرا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هێزەکانی سەر بە هەواڵگریی ئاسایشی هەردوو پارێزگای ئەفیۆن کاراهیسار و ئەسکیشەهیر، ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگیان بە یەکەوە ئەنجام داوە.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، "ب.ک" کە فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرە و ئەندامە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و لە لیستی سووری داواکراواندا بوو، ویستبووی لە میانی هەوڵی کودتای ١٥ی تەمووز، سەرکۆمار ئەردۆغان لە مارماریس تیرۆر بکات، شوێنەکەی دەستنیشان کرا.
تیرۆریست "ب.ک" لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی ئەفیۆن کاراهیسار دەستگیر کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا جارێکی دیکە جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کراوەتەوە.