Kaan Bozdoğan
11 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2026
ئیستانبوڵ - AA
ئەمینە ئەردۆغان'ی هاوسەری سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا'ی بەرز ڕاگرت.
ئەمینە ئەردۆغان بە بۆنەی یاسی ٣١ ساڵەی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی ئەردۆغان'دا هاتووە: "بەرز ڕاگرتنی یادی سرێبرێنیتسا تەنیا ماتەمینی نییە، بەڵوک زیندوو ڕاگرتنی ویژدانی مرۆڤایەتییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەر تاریکی نەکەوێت، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا'دا بە ڕەحمەتەوە یادی خۆشک و برایانی بۆسنایی خۆمان دەکەینەوە کە لە ژیان بێ بەش کران و هیوای ئارامی بۆ کەسوکاریان دەخوازین".
- لە سرێبرێنیتسا چی رووی دابوو؟
هەرچەندە لە میانی جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینادا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شاری سرێبرێنیتسای وەک "ناوچەی ئارام" ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە ١١ی تەمووزی ١٩٩٥دا، یەکەکانی سەربە فەرماندەی سربیایی، ڕاتکۆ ملادیچ شارەکەیان داگیر کرد.
لە کاتی داگیرکارییەکەدا، ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بۆسنیانەی پەنایان بردبووە بەر سەربازانی هۆڵەندی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕادەستی سەربازە سربییەکان کران.
هەشت هەزار و ٣٧٢ هاووڵاتی مەدەنی بۆسنیایی بە پاس و بارهەڵگر برانە ناو دارستان، کارگە و عەمبارەکان و بێبەزەییانە کۆمەڵکوژ کران و تەرمی قوربانییەکانیش لە ناوچە جیاجیاکانی بۆسنیا بەشێوەی گۆڕی بەکۆمەڵ خرانە ژێر خاکەوە.
دوای جەنگیش گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکانی کۆمەڵکوژییەکە دەستی پێکرد و ئەو قوربانییانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەدۆزرێنەوە و ساڵانە لە ١١ی تەمووزدا دەبرێتە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری و لەوێ بەخاک دەسپێردرێن.
تا ئێستاش شەش هەزار و ٧٥١ قوربانی لەو گۆڕستانەدا بەخاک سپێردراون.