توركيا

ئەردۆغان: "پاشگەزبوونەوە لە پرسی S-400 ھەرگیز جێگەی باس نییە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "زوو یان درەنگ، فڕۆکەی F-35 وەردەگرین، ئینشائەڵڵا S-400 یش دەھێنینە وڵاتەکەمان".

Kaan Bozdoğan,Abdullah Shukur   | 19.05.2019
ئەردۆغان: "پاشگەزبوونەوە لە پرسی S-400 ھەرگیز جێگەی باس نییە"

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "زوو یان درەنگ، فڕۆکەی F-35 وەردەگرین، ئینشائەڵڵا S-400 یش دەھێنینە وڵاتەکەمان".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھۆڵی مۆیدەی کۆشکی دۆڵمەباخچە لە شاری ئیستانبوڵ لە خوانی بەربانگ لەگەڵ گەنجان کۆبووەوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ گوتی: "لە ئێستادا لە ئیستانبوڵ لە کۆی ٣٠ شارەوانی، ٢٥یان ھی پارتەکەی منە، ھی ئاک پارتییە. لەلایەکی دیکەش زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەندامانی ئێمە پێکدێت. بۆیە ئەم ھاریکارییە خزمەتکردن بە ئیستانبوڵ خێراتر و زیاتر دەکات".

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "من باوەڕ بەوە دەکەم کە تا ٢٠٢٣ زۆر شت بە شێوازی جیاواز جێبەجێ دەکرێت و ئینشائەڵڵا دەکەوێتە سەر رێڕەوی خۆی. ئێمەش وەک ھاوپەیمانی جمھوور زیاتر ھاوپەیمانێتیەکەمان بەھێزتر دەبێت و بە شێوەیەکی خێراتر ھەنگاوی باشتر دەنێین".

ئەردۆغان لەبارەی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی گوتی: "لە ئێستادا ئێمە لە رووی سوو وەرگرتنەوە باش نین بەڵام رێژەی ھەڵئاوسان ھێواش ھێواش دەستی بە دابەزین کردووە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە ٢٣ی حوزەیران بەرەو ھەڵبژاردنی شارەوانییەک دەڕۆین. ئەمە ھەڵبژاردنی حکوومەتێک نییە، ئەمە ھەڵبژارنی کابینەیەک نییە، ئەمە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نییە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەکارھێنانی وشەی "چەتە" بۆ حەوت ئەندامی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لە لایەن کڵچدارئۆغڵو گوتی: "تۆ ناتوانی بەم شێوەیەک سوکایەتی بە کەسێکی دادوەر بکەی، ناتوانی بێ رێزی بکەی".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "گەورەترین دادوەر گەلە، گەل چی بڵێت راستییەکە ئەوەیە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400 کرد و گوتی: "پاشگەزبوونەوە لە پرسیS-400 ھەرگیز جێگەی باس نییە. ئەمە کارە کۆتاییھاتووە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "پاشگەزبوونەوە لە پرسی S-400 ھەرگیز جێگەی باس نییە. ئەمە کارە کۆتاییھاتووە".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın