توركيا

ئەردۆغان و ترەمپ پەيوەندييەكى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

- ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەسەر ئەوەى كە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا پێويستى بە هەماهەنگى و پاڵپشتى جيهانیى هەيە.

Sefa Mutlu   | 31.03.2020
ئەردۆغان و ترەمپ پەيوەندييەكى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Istanbul

ئيستانبوڵ - AA

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.

بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە میانی پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا، ئەردۆغان و ترەمپ جگە لە بابەتە دووقۆڵييەكان، تاوتوێى پێشهاتەكانى ناوچەكە و ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێیان کرد كە جيهانى تەنيوە.

هەردوو سەرۆك، هاوڕابوون لەسەر ئەوەى كە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا پێويستى بە هەماهەنگى و پاڵپشتى جيهانیى هەيە. لەمبارەیەوە بڕياريان لەسەر كۆنترۆڵكردنى كاريگەرييە جياوازەكانى پەتاكە دا بە گونجاوترين شێواز و دابەشكردنى ئەزموونەكان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.