توركيا

ئەردۆغان: "وەبەرھێنەرە نێودەوڵەتییەکان متمانەیان بە تورکیا ھەیە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "سەرەڕای سەرکردایەتیی کردنی رەگەزپەرستیی دژی سەرمایە و دوژمنایەتی وەبەرھێنان لە لایەن جەھەپەوە، بەڵام وەبەرھێنەره‌ نێودەوڵەتییەکان، درێژە بە متمانەیان بە تورکیا و تواناکەی و ئایندەی روونی دەدەن".

Enes Kaplan   | 09.10.2021
ئەردۆغان: "وەبەرھێنەرە نێودەوڵەتییەکان متمانەیان بە تورکیا ھەیە"

Ankara

ئادانا- AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "سەرەڕای سەرکردایەتیی کردنی رەگەزپەرستیی دژی سەرمایە و دوژمنایەتی وەبەرھێنان لە لایەن جەھەپەوە، بەڵام وەبەرھێنەره‌ نێودەوڵەتییەکان، درێژە بە متمانەیان بە تورکیا و تواناکەی و ئایندەی روونی دەدەن".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراوانی راوێژکاریی رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە ئادانا، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە میانی گوتارەکەیدا ئەردۆغان باسی لە متمانەی وەبەرھێنەرە نێودەوڵەتییەکان بە تورکیا کرد و رایگەیاند: "سەرەڕای سەرکردایەتیی کردنی رەگەزپەرستیی دژی سەرمایە و دوژمنایەتی وەبەرھێنان لە لایەن جەھەپەوە، بەڵام وەبەرھێنەره‌ نێودەوڵەتییەکان، درێژە بە متمانەیان بە تورکیا و تواناکەی و ئایندەی روونی دەدەن".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە کاتێکدا کە لەسەر ئاستی جیھانیی وەبەرھێنان بە رێژەی لە سەدا ٣٥ کەمبوویەوە و لە قۆناغێکدا کە زۆر وڵات لەرووی ئابوورییەوە تووشی راوەستان بوون، لای ئێمە وەبەرھێنان بە ھیچ شێوەیەک خێرایی لەدەست نەدا. سەرەڕای کەشوھەوای نەرێنی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، سەرکەوتوو بووین لەوەی لە ھەناردەدا ئاستی ٢١٢ ملیار دۆلار تێپەڕێنین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın