توركيا

ئەردۆغان: "هاوکارییەکانی پاکستانمان لە جەنگی رزگاری لەبیر نەکردووە"

ئه‌ردۆغان: ''ئه‌و هاوكارییانه‌مان له‌بیرنه‌كردووه‌ كه‌ گه‌لی پاكستان له‌ كاتی جه‌نگی رزگاریدا پێشكه‌شیان كردووه‌. ئێستاش به‌لای ئێمه‌وه‌ كشمیر ئه‌وه‌یه‌''.

Fakhradın Ibrahım Mohammad   | 14.02.2020
ئەردۆغان: "هاوکارییەکانی پاکستانمان لە جەنگی رزگاری لەبیر نەکردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: ''ئه‌و هاوكارییانه‌مان له‌بیرنه‌كردووه‌ كه‌ گه‌لی پاكستان له‌ كاتی جه‌نگی رزگاریدا پێشكه‌شیان كردووه‌. ئێستاش به‌لای ئێمه‌وه‌ كشمیر ئه‌وه‌یه‌''.

لە گوتارێکدا کە لەبەردەم پەرلەمانی پاکستان پێشکەشی کرد، سەرکۆماری تورکیا پەیامی هاوکاری و پشتیوانی بۆ گەلی پاکستان دووبارە کردەوە.

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگەیاند: ''پشتیوانی له‌ پاكستان ده‌كه‌ین كه‌ ده‌خوازرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی هێزی ئه‌ركی هه‌ڵمه‌تی داراییدا بخرێته‌ ژێر گوشاری سیاسییه‌وه‌''.

ئه‌ردۆغان لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتیدا گوتی: "ئه‌وانه‌ی باس باسی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤیان ده‌كرد هه‌وڵه‌كانیان خسته‌ گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی تیرۆریستان، پاكستان پشتگیری توركیای كرد له‌و به‌رگرییه‌ ره‌وایه‌دا".

سه‌ركۆماری توركیا جەختیشی لەوە کردەوە کە، ''به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیكردنی پاكستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا''.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın