توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: "تا کاتێک ئێمە لە دەسەڵاتدا بین پەنابەره‌ سوورییه‌كان هەڵنادەینە ناو باوەشی بکوژەکانیان"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لیبیا و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی خوشک و برا لیبییەکان خەباتمان درێژە پێدەدەین".

Merve Yıldızalp   | 21.07.2021
ئەردۆغان: "تا کاتێک ئێمە لە دەسەڵاتدا بین پەنابەره‌ سوورییه‌كان هەڵنادەینە ناو باوەشی بکوژەکانیان"

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لیبیا و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی خوشک و برا لیبییەکان خەباتمان درێژە پێدەدەین".

لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆماری قوبرسی توركی باکوورەوە بۆ تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر هەڵبژاردنەکانی لیبیا کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمدا ئەنجامبدرێن، ئەردۆغان ئەوەی ئاشکرا کرد کە تورکیا هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی لە سەروەری، یەکپارچەیی و یەکڕیزی سیاسی لیبیا کردووە، گوتیشی: "لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ئەو وڵاتە و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی خوشک و برا لیبییەکان خەباتمان درێژەپێدەدەین".

سەرکۆماری تورکیا، رەخنەی توندیشی ئاڕاستەی سەرۆکی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو کرد و رایگەیاند: "ئەم پیاوە دەڵێن 'من لە قوای میللییه‌وه‌ هاتووم' بەڵام هیچ ئاگایەکی لە 'قوای میللییه‌' نییە. پێویستە کەسێک فێری بکات. چونكه‌ تا ئه‌وێ سه‌ربازمان ناردووه‌. ئامۆژگاری ده‌كه‌م، میساقی میللی فێربێت".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان باسی لە پرسی پەنابەره‌ سوورییه‌كان کرد و رایگه‌یاند: "لە ماوەی دەسەڵاتماندا هەر کەسێک پەنای هێنابێتە بەر ئەم وڵاتە، ئێمە پەنامان داوە. بە روون و ئاشکرایش دەیڵێم تا کاتێک ئێمە لە دەسەڵاتدا بین، پەنابەره‌ سوورییه‌كان هەڵنادەینە ناو باوەشی بکوژەکانیان و پێیان ناڵێین 'بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون'".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın