توركيا

ئەردۆغان بەشداری کرد لە دەیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی D-8دا

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''دەبێت لە هەوڵی بە هاناوەچوونی پەنابەرانی فەڵەستیندا بین کە بەرەنگاریی ستەم و هەژاریی بوونەتەوە، لەگەڵ پەنابەرانی ئاراکانی، یەمەنی و سووریدا''.

08.04.2021
ئەردۆغان بەشداری کرد لە دەیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی D-8دا

Ankara
ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ڤاکسینی ناوخۆیی کە لەئێستادا وەک تورکیا بە ئەزموونی مرۆیی بەرهەممان هێناوە، هەرکاتێک قۆناغەکانی تەواوبوو لەسەر بنەمای 'پشتگوێ نەخستنی هیچ کەسێک' پێشکەشی هەموو مرۆڤایەتی دەکەین''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی پەیوەندی راستەوخۆوە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بەشداری کرد لە دەیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمەڵەی هەشت وڵاتی ئیسلامیی تازەپێگەیشتوو D-8دا.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا کە لە لووتەکەدا پێشکەشی کرد گوتی: ''دەبێت لە هەوڵی بە هاناوەچوونی پەنابەرانی فەڵەستیندا بین کە بەرەنگاریی ستەم و هەژاریی بوونەتەوە، لەگەڵ پەنابەرانی ئاراکانی، یەمەنی و سووریدا''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە نوێکردنەوەی کۆمەڵەکە کرد و گوتی: ''دەبێت لە D-8دا بە گوێرەی پێداویستیەکانی رۆژگارەکەمان نوێ بکرێتەوە، دەبێت بکرێتە پێکهاتەیەک کە تیشک بخاتە سەر پرۆژە و ئەنجام، دەبێت هەنگاوگەلێک بگرینەبەر کە قۆناغی بڕیاردان خێرا بکات''.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "پێمانوایە کە ئابووریی ئیسلامی لە توانایدا هەیە پێداویستی نەختینەی دامەزراوەکان و پێداویستییەکانی ژێرخانی دارایی وڵاتانی موسڵمان لە یەک کاتدا دابین بکات، هەروەها بانکێکی گەورەی ئیسلامی بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستەبەر بکات".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لووتکەی کۆمەڵەکەی لە ئیستانبوڵ وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "لە ساڵی ٢٠١٧دا و لە لووتکەی ئیستانبوڵ-دا، ئەوەمان وەبیرهێنایەوە کە پێویستە بە دراوی خۆماڵی بازرگانی بکەین. لە چوار ساڵی رابردووشدا راستی ئەم بانگەوازەمان سەلماند".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın