توركيا

ئەردۆغان: ''بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان لە دەریاکانماندا''

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە ئیرادەیەکی بەهێز و باوەڕێکی پتەوەوە بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانمان لە دەریاکانماندا"

Yeşim Sert Karaaslan   | 26.09.2020
ئەردۆغان: ''بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان لە دەریاکانماندا''

Ankara
ئەنقەرە - AA


سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''بە ھەست کردن بە گرنگی بەرگریی کردن لە نیشتمانی شینمان، بە ئیرادەیەکی بەھێز و باوەڕێکی پتەوەوە بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانمان لە دەریاکانماندا''.

بە پێی روونکردنەوەیەک کە لە لایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی دەریایی پرەوەزە و رۆژی ھێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەیەوە، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا ئەردۆغان دەلێت: ''بەردەوام دەبین لەسەر بەھێزکردنی ھێزە دەریاییەکانمان بۆ دڵنیاییدان بە دۆستەکانمان و چاوسوورکردنەوە لەوانەی چاویانبڕیوەتە مافەکانمان''.

راشیگەیاندوە: ''بە ئیرادەیەکی بەھێز و باوەڕێکی پتەوەوە بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانمان لە دەریاکانماندا''.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın