توركيا

ئەردۆغان: "باڵی رۆژهەڵاتی رێڕەوی تیرۆر دەشکێنین و ئەم پیلانە گەورەیە تێکدەدەین"

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان: "باڵی رۆژئاوای ئەو رێڕەوی تیرۆرمان شکاند کە هەوڵ دەدرا بەدرێژایی سنوورەکانمان دروست بکرێت. ئینشائەڵڵا دوای ئەو دانوستانانەی کە ئێستا بەردەوامە، باڵی رۆژهەڵاتی ئەم رێڕەوە دەشکێنین و ئەم پیلانە گەورەیە تێکدەدەین".

Yıldız Nevin Gündoğmuş,Rewa Mahmood Hasan   | 24.08.2019
ئەردۆغان: "باڵی رۆژهەڵاتی رێڕەوی تیرۆر دەشکێنین و ئەم پیلانە گەورەیە تێکدەدەین"

Ankara

ئەنقەرە-AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "باڵی رۆژئاوای ئەو رێڕەوی تیرۆرمان شکاند کە هەوڵ دەدرا بەدرێژایی سنوورەکانمان دروست بکرێت. ئینشائەڵڵا دوای ئەو دانوستانانەی کە ئێستا بەردەوامە، باڵی رۆژهەڵاتی ئەم رێڕەوە دەشکێنین و ئەم پیلانە گەورەیە تێکدەدەین".

ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەرچوونی چەند ئەفسەر و پلەدارێکی سەرۆکایەتی ئەکادیمیای ئاسایشی کەنار دەریا و جەندرمە کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە چەند پرسێکی هەنووکەی و گرنگ کرد.

ئەردۆغان باسی لە پلانەکانی وڵاتەکەی کرد دەربارەی رۆژهەڵاتی فورات و گوتی: "باڵی رۆژئاوای ئەو رێڕەوی تیرۆرمان شکاند کە هەوڵ دەدرا بەدرێژایی سنوورەکانمان دروست بکرێت. ئینشائەڵڵا دوای ئەو دانوستانانەی کە ئێستا بەردەوامە، باڵی رۆژهەڵاتی ئەم رێڕەوە دەشکێنین و ئەم پیلانە گەورەیە تێکدەدەین".

لەبارەی دوورخستنەوەی سەرۆکی گەورە شارەوانیەکانی ماردین، دیاربەکر و وان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی کە ئەو پارەیەی لە باج و ئارەقەی ناوچەوانی میللەتەوە کۆکراوەتەوە لەبری خەرجکردنەوەی بۆ خەڵک رەوانەی قەندیلی دەکەن، ئێمە ناتوانین سەیریان بکەین کە ئەوان دەینێرنە شاخ. ئەگەر ئەوان لە بری خەڵک، خزمەت بە تیرۆریستان بکەن و رۆڵەی شەھیدەکانمان فڕێ بدەنە بەر دەرگای شارەوانی، ئەوا ئێمەش ئەوان فڕێ دەدەینە بەردەم دەرگا".

ئەردۆغان گوتیشی "ئەوانەی کە هەمان ئیش لە فەرەنسا و ئیسپانیا رووی دا دەنگیان نەهات، کاتێک دێتە سەر تورکیا، دونیا تێک دەدەن. ئەم هەڵوێستەیان لەبەر خواستیان نییە بۆ دیموکراتی بەڵکو لە دوژمنایەتییانەوەیە بۆ وڵاتمان".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پرسی کڕینی S-400 کرد و گوتی: "لەپێشینەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئێمەدا چی پێویستی کردبێت و چی ھەنگاوێکی پێویست بۆ داھاتووی گەلەکەمان پێویست بووە، بەم شێوەیە ھەڵسوکەوتمان کردووە. کڕینی S-400 پێویست بووە، بۆیە کڕیومانە".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın