توركيا

ئیستانبوڵ.. ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C

- له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C له‌ ئیستانبوڵ، تیرۆریستێک كوژراو و دوو تیرۆریستی دیكه‌ش ده‌ستگیركران.

İlyas Kaçar,Başak Akbulut Yazar,Hemın Othman Mohammed   | 13.09.2018
ئیستانبوڵ.. ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C له‌ ئیستانبوڵ، تیرۆریستێک كه‌ رووبه‌ڕووی پۆلیس ببووه‌وه‌، کوژرا.

به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵه‌وه‌ ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه‌، رووداوه‌كه‌ی نۆی ئایاری رابردوو لە گه‌ڕه‌كی ئاڤشای ناوچه‌ی فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت كه‌ تیایدا كه‌سێك به‌ناوی E.Y. به‌ هۆی فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ به‌ چه‌ك برینداركرابوو له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/Cه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆ ده‌ستگیركردنی İ.D.T كه‌ گومانده‌كرا په‌یوه‌ندی به‌ رووداوی برینداركردنی E.Yه‌وه‌ هه‌بێت به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی سارییه‌ر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر چوار ناونیشان ئه‌نجامدا.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی هێزی تایبه‌تیش به‌شداریان كرد له‌ یه‌كێك له‌و ناونیشانانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ پۆلیس كرا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌رپه‌رچی ته‌قه‌كانی دایه‌وه‌ İ.D.T. پێكرا و كوژراو. هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی H.Y. و S.Y. كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌دابوون ده‌ستگیركران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ İ.D.T. ئه‌ندامی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C بووه‌ و پله‌ی باڵای هه‌بووه‌ له‌ رێكخراوه‌كه‌دا و پێشتر به‌ تۆمه‌تی تیرۆر پێنج سكاڵای له‌سه‌ر بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ داواكراوان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın