توركيا

ئیدلب.. هه‌شت مەدەنی بوونه‌ قوربانی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د

- له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"، هه‌شت مەدەنی کوژران.

Eşref Musa,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood   | 12.06.2019
ئیدلب.. هه‌شت مەدەنی بوونه‌ قوربانی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د

İdlib

ئیدلب – AA

له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"، هه‌شت مەدەنی کوژران.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێم هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆسه‌ر سێ گوندی باشووری پارێزگای ئیدلب چڕكرده‌وه‌.

تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، هه‌شت كه‌س کوژراون كه‌ دوو كه‌س له‌ خاس، یه‌ك كه‌س له‌ ته‌ببیش و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یش له‌ كه‌فه‌ر عه‌ین بوون.

تیمه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌فه‌ر عه‌ین زۆر به‌هێزبوون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانیان به‌رزببێته‌وه‌.

له‌م سێ رۆژه‌ی دواییدا به‌ هۆی هێرشه‌ زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی رژێم و رووسیای پشتیوانی ٢٨ مەدەنی له‌ سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" کوژراون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın