ئۆپەراسیۆن بۆ سەر بینای شارۆچکەی ئەسەنیورتی هەدەپە
- بە بڕیاری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چوونە نێو بینای شارۆچکەی ئەسەنیورتی هەدەپە و شەش کاتژمێر پشکنینیان ئەنجامدا.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی داگرتنی پۆستەر و مانشێتەکانی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بینای شارۆچکەی ئەسەنیورتی ھەدەپە و دەستگیرکردنی ئەوانەی ھەڵیانواسیوون، لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆن کرایە سەر بیناکە.
لەسەر ئەو وێنانەی لە کاتی دەرمانڕێژکردن و خاوێنکردنەوەی بینای ھەدەپە لە شارۆچکەکە کە لە لایەن کارمەندانی شارەوانی ئەسەنیورتەوە گیرابوون و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبوونەوە کە تیایاندا وێنە و مانشێتی ئۆجەلان ھەبوو، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە دەستیان بە کارکرد.
دوای دەرکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری بویوکچەکمەجە بۆ پشکنینی بیناکە، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چوونە نێو بینای ھەدەپە لە شارۆچکەکەدا.
لە کاتی پشکنینەکەدا رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ گیرایەبەر و، شەقام و کۆڵانەکانی سەر بیناکە بە رووی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخران.
دوای شەش کاتژمێر لە پشکنینی بیناکە، ئەو ئەوراق و بەڵگانەی دەستیان بەسەرداگیرا لە لایەن تیمەکانی پۆلیسەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بران بۆ ئاسایش.