توركيا

ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیا بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌

- لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ لە ناوچه‌ی خواكورك و مه‌تینا باکووری عێراق، ژمارەیەک پێگه‌، حه‌شارگه و سەکۆی چەک خاپووركران كه‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ به‌كارده‌هێندران.

Muhammed Boztepe,1 23   | 22.05.2019
ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیا بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ لە ناوچه‌ی خواكورك و مه‌تینا باکووری عێراق، ژمارەیەک پێگه‌، حه‌شارگه و سەکۆی چەک خاپووركران كه‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ به‌كارده‌هێندران.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ راگه‌یەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئاسمانیی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ لە ناوچه‌ی خواكورك و مه‌تینا ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ راگه‌یەندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له‌ ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ژمارەیەک ئامانج خاپووركراون كه‌ وه‌ك پێگه‌، حه‌شارگه‌ و سەکۆی چەک لە لایەن په‌كه‌كه‌وە بەکاردەهێنران.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın