توركيا

ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ نێو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیادا

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٣٤ كه‌س ده‌ركرد كه‌ پێشتر له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان سه‌رباز بوون.

Muhammet Ali Kemal   | 23.08.2019
ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ نێو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیادا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٣٤ كه‌س ده‌ركرد كه‌ پێشتر له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان سه‌رباز بوون و له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییكردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٣٤ سه‌ربازی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ركراوه‌. به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ له‌ ١٧ پارێزگا ئه‌نجامدرا، ٢١ گومانلێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران و كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ١٣ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی كه‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركراوه‌ پێشتر له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın