توركيا

ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر تیرۆر له‌ ماردین و شرنه‌خ

- له‌ شارۆچكه‌ی ساڤور سه‌ربه‌ پارێزگای ماردین، پێنج تیرۆریست و له‌ شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه‌ پارێزگای شرنه‌خ، سێ تیرۆریست له‌ چالاكی خران.

Sefa Şahin   | 22.08.2019
ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر تیرۆر له‌ ماردین و شرنه‌خ

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌/شرنه‌خ - AA

له‌ شارۆچكه‌ی ساڤور سه‌ربه‌ پارێزگای ماردین، پێنج تیرۆریست و له‌ شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه‌ پارێزگای شرنه‌خ، سێ تیرۆریست له‌ چالاكی خران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ گونده‌واری شارۆچكه‌ی ساڤور، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ماردین و تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامن.

له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشدا، پێنج تیرۆریست به‌ چه‌كه‌كانیانه‌وه‌ له‌ چالاكی خران.

- له‌ شرنه‌خ سێ تیرۆریست له‌ چالاكی خران

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ شرنه‌خ-یش سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن پارێزگای شرنه‌خ-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ زێی شه‌لال سه‌ربه‌ گوندی كۆسره‌لی شارۆچكه‌ی سلۆپی، ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدراوه‌.

باس له‌وه‌یشكراوه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانێك له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو تیرۆریست دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێگه‌كانیان ده‌ستنیشانكراوه‌ و سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا و تیرۆریستێكی دیكه‌ش به‌ درێژایی رۆژ كه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كاتە سێ تیرۆریست له‌ چالاكی خراون.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش درێژه‌یان هه‌یه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın