توركيا

ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه‌

- فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه‌، عارف چه‌تین ناوچه‌ی چیای بولگورلو سەربە شارۆچكه‌ی گورپنار لە سنووری پارێزگای وان كه‌ تیایدا ئۆپه‌راسیۆن دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌سه‌ركرده‌وه‌.

Mesut Varol,Özkan Bilgin   | 21.08.2019
ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه‌

Van

وان - AA

فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه‌، عارف چه‌تین ناوچه‌ی چیای بولگورلو سەربە شارۆچكه‌ی گورپنار لە سنووری پارێزگای وان كه‌ تیایدا ئۆپه‌راسیۆن دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر كه‌ له‌ژێر فه‌رماندەیی عارف چه‌تین-دا له‌ وان، هه‌كاری و شرنەخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رده‌وامه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و سێ پارێزگایە‌دا به ‌به‌شداریی جه‌ندرمه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گوندپارێزه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌تین سه‌ردانی وانی كرد و هێزه‌ به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رسه‌ركرده‌وه‌.

عارف چه‌تین جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، تا ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın