توركيا

ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر بۆسەر په‌كه‌كه‌

- وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا له‌ چالاكی خراون، گه‌یشتووه‌ته‌ هەشت تیرۆیست.

Süleyman Tunç   | 25.08.2019
ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر بۆسەر په‌كه‌كه‌

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا له‌ چالاكی خراون، گه‌یشتووه‌ته‌ هەشت تیرۆیست.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری هه‌كاری و شه‌مزینان به‌پشتیوانیی ئاسمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێنج تیرۆریستی دیكه‌ لە چالاكی خراون.

له‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا هاتووه‌ "له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا له‌ ده‌ورووبه‌ری هه‌كاری و شه‌مزینان، پێنج تیرۆریست له‌ چالاكی خراون. به‌وپێیه‌ ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌ چالاكی خراون گه‌یشتووەته‌، هەشت تیرۆریست".

هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنانەی کە لە سنووری پارێزگاکانی سێرت و دێرسم ئەنجامدەدرێن، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خران.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın