توركيا

ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری عێراق: چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا

- وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌سه‌ر هێڵی سنووریی نێوان توركیا-عێراق، له‌ پێكدادانێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون.

Muhammed Ali Toruntay   | 20.04.2019
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری عێراق: چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌سه‌ر هێڵی سنووریی نێوان توركیا-عێراق، له‌ پێكدادانێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه‌ له‌سه‌ر هێلی سنووریی نێوان توركیا-عێراق درێژه‌یان هه‌یه‌، دوێنێ پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانه‌كه‌دا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون و دووان له‌و چوار سه‌ربازه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ گیانیان رزگاربكرێت.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستان له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیی ئامڕازه‌كانی ئاگربارانكردنه‌وه‌، خراونه‌ته‌ ژێر هێرشی چڕه‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın