توركيا

ئورفا.. لێکۆڵینەوە لە لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی دەکرێت

- لە شاری ئورفا دەست کرا بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی لە دەریاچەی بەنداوێك.

Cuma Sarı   | 25.11.2021
ئورفا.. لێکۆڵینەوە لە لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی دەکرێت

Şanlıurfa

ئورفا - AA

لێکۆڵینەوە لە رووداوی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی لە دەریاچەی بەنداوی شارۆچکەی سیڤەرەک سەربە پارێزگای ئورفا باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، دەستی پێ کرد.

لە دەریاچەی بەنداوی حاجی خدر، بەھۆکارێکی نەزاندراو ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون و سەرئاو کەوتن.

دوای بینینی دۆخەکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و شوانەکان، قایمقامییەتی سیڤەرەک و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی شارۆچکەکەیان لێ ئاگادار کردەوە.

تیمەکان کە گەیشتنە ئەو شوێنەی کە بە کۆمەڵ ماسییەکانی تیادا لە ناوچووە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری مرداربوونەوەی ماسییەکان سامپڵیان لە ئاوى دەرياچەكە لەگەڵ خۆیان برد.

ئەندازیاری ژینگە لە شارەوانی سیڤەرەک، شوکران کاراجا ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی کەمی بارانبارین لە ناوچەکە وشکبوون روویداوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکە زۆر دابەزیوە و لەبەر ئەم ھۆکارە تەواوی ماسییەکان لە یەک شوێنی تەنگ کۆبوونەتەوە.

شوکران کاراجا گوتی: "کەدۆخەکە بەم شێوەیە بوو، بڕی ئۆکسجین لەناو ئاوەکەدا کەمبووەتەوە یان گەیشتووەتە ئاستی تەواوبوون. پێم وایە ئەو لەناوچوونە بەکۆمەڵەی ماسییەکان بەھۆی بەشنەکردنی ئۆکسیجینەوە روویداوە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın