توركيا

ئه‌رزه‌ڕۆم.. وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

- وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ دووانیان منداڵن.

Fahrettin Gök,Yunus Hocaoğlu   | 09.09.2019
ئه‌رزه‌ڕۆم.. وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

Erzurum

ئه‌رزه‌ڕۆم – AA

وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ دووانیان منداڵن.

دوای له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی له‌ لایه‌ن شۆفێره‌كه‌یه‌وه‌ له‌سەر رێگای نێوان تۆرتوم-ئه‌رزه‌ڕۆم، وه‌رگه‌ڕا.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ خۆی به‌ دیواری دەرچەدا كێشابوو، كه‌وته‌ سه‌ر لاته‌نیشت.

له‌ رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌، ئومیت یاساك و بیرگولی هاوسه‌ری، نورگول ئۆزتورك و دوو منداڵه‌كه‌ی ساڵح (هەشت ساڵ) و ئه‌لیف (حەوت ساڵ) گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، تیمه‌كانی پۆلیس ته‌رمی قوربانییانی گه‌یانده‌ پزیشكی دادوه‌ری ئه‌رزه‌ڕۆم.

به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك رێگای هاتوچۆ جه‌نجاڵی تێكه‌وت و دوای لابردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ئامێری تایبه‌ت هاتوچۆ ئاسایی بوویەوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın