توركيا

ئه‌ردۆغان: "ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە له‌گه‌ڵ ترەمپ كۆبینه‌وه‌"

سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

Muhammet Ali Kemal   | 23.04.2019
ئه‌ردۆغان: "ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە له‌گه‌ڵ ترەمپ كۆبینه‌وه‌"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌- AA

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

ئەردۆغان بەشداریکرد لە رێورەسـمێک بە بۆنەی یادی ٩٩ ساڵەی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیا.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە میانی بەشداریکردنی رێورەسمەکەدا رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانیی توركیا، وه‌شانێكی جیاوازی هاوپه‌یمانیی جمهووره‌. ئێمه‌ له‌ ئێستادا جیاكاریی له‌نێوان ٨٢ ملیۆن هاووڵاتیدا ناكه‌ین و قسه‌بكه‌ین. ئێمه‌ هه‌ر ٨٢ ملیۆنه‌كه‌ له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كدا به‌ 'یه‌ك گه‌ل، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتمان، یه‌ك ده‌وڵه‌ت' كۆده‌كه‌ینه‌وه‌. مه‌به‌ستیشمان ئه‌مه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند: "با هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ نه‌كه‌م. له‌ ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم مابێت، تانه‌ سه‌باره‌ت به‌ نۆ مادده‌ هه‌بوون. سه‌باره‌ت به‌ هه‌شت مادده‌كه‌ی دیكه‌ش، بڕیاریان داوه‌ به‌جیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وانه‌ش بكه‌ن. له‌ ئێستادا ته‌ماشای لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هه‌شت مادده‌كه‌ی دیكه‌ ده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ش بابه‌تی زۆر زۆر جددیین. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وانه‌ش ته‌واوبوون، چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی دهبین".

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ كابینه‌ی حكوومه‌تدا، رایگه‌یاند: "هیچ كاتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌م نه‌داوه‌. ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له‌ كابینه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ میدیا یان كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وا له‌م وڵاته‌ شتێك نامێنێت به‌ناوی سه‌قامگیریی. ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌ك پێویست بێت، ئه‌و كاته‌ی كه‌ پێویست بوو، ئه‌وا خۆمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاریی كه‌سانێك، هیچ كاتێك من گۆڕانكاریی له‌ كابینه‌دا ئه‌نجامناده‌م و نه‌ریتێكی له‌وشێوه‌یه‌م نییه‌".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın