توركيا

ئاگری.. یاریزانێک ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌كات

- یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاگری، عارف كۆچ له‌ گونده‌كه‌ی خۆی له‌ پێناو پاراستنی توانا جه‌سته‌ییه‌كانیدا، دروێنەی گیا دەکات و به‌رد و تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ خۆی بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان ئاماده‌ده‌كات.

Abdullah Söylemez   | 20.08.2019
ئاگری.. یاریزانێک ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌كات

Ağrı

ئاگری - AA

یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاگری، عارف كۆچ كه‌ سه‌ركه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی گرنگی بۆ توركیا به‌ده‌ستهێناوه له‌ گونده‌كه‌ی خۆی له‌ پێناو پاراستنی توانا جه‌سته‌ییه‌كانیدا، دروێنەی گیا دەکات و به‌رد و تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ خۆی بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان ئاماده‌ده‌كات.

عارف كۆچ كه‌ له‌ گوندی ئۆچاركایای سه‌ربه‌ پارێزگای ئاگری ده‌ژی، پیشه‌ی فرۆشتنی سمیت بوو له‌ شه‌قامه‌كاندا و ساڵی 2016 له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "له‌ شه‌قامه‌وه‌ بۆ ئۆڵۆمپیاده‌كانی 2016"دا ده‌ركه‌وت.

عارف كۆچ كه‌ له‌ژێر چاودێری راهێنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ناسراو، موخلیس ئاك باش-دا راهێنانی ئه‌نجامداوه‌، دووجار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی توركیا.

یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاگری، عارف كۆچ تا ئێستا له‌ پێشبڕكێكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش نوێنه‌رایه‌تیی توركیای كردووه‌ و شه‌ش جار نازناوی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ئێستادا كۆچ له‌ گونده‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنانه‌كانی و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ونیان پێوه‌ ده‌بینێت.

عارف كۆچ له‌ گونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی و هه‌ندێك جار شوانی مه‌ڕه‌ و هه‌ندێك جاریش به‌ داس دروێنەی گیا ده‌کات و قورسایی وه‌ك به‌رد و تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ پارێزگاری له‌ توانا جه‌سته‌ییه‌كانی ده‌كات و بره‌ویان پێده‌دات.

ئاماده‌كارییه‌كانی عارف كۆچ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانییه‌كانی و ئۆڵۆمپیاده‌كان و پاڵه‌وانێتیی 2020ی ئه‌ورووپا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌یه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın

هه‌واڵه‌ هاوشێوه‌كان