توركيا

ئاکار: "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات"

- وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار ئاشکرای کرد، "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات".

Sarmand Hameed   | 16.08.2019
ئاکار: "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات"

Şanlıurfa

ئورفا - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار ئاشکرای کرد، "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات".

خوڵوسی ئاکار لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ئورفا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بێ هیچ کێشەیەک پابەندبوون بە خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو لەبارەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش(لەگەڵ ئەمریکادا) هەیە".

ئاکار گوتیشی: "تورکیا چاودێری پانەبدوون دەکات لە داهاتوودا".

وەزیری بەرگریی تورکیا راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەمریکا لەسەر چاودێری و هەماهەنگی لە بواری ئاسمانییدا رێککەوتووین، هەروەها لەسەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەهەمان بابەت رێککەوتووین".

خوڵوسی ئاکار گوتیشی: "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو بەهەموو توانایەکییەوە دەست بەکارەکانی دەکات".

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار راشیگەیاند: "هیچ لێکدانەوەیەکمان نییە لەبارەی هەماهەنگی هاوپەیمانەکانمان(ئەمریکییەکان) لەگەڵ تیرۆریستانی پەیەدە و چاوەڕوانیمان لەوان ئەوەیە لەنزیکترین کاتدا کۆتایی بەوە بهێنن".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın