ئاكار: "پلانی پێویست سه‌باره‌ت به منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات دانراون"
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه پلانی پێویست داندراوه. به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان".
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، دوندار، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریایان به‌سه‌ركرده‌وه.
خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه پلانی پێویست داندراوه. به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان. كه شوێن و كاتی هات، هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو، تیرۆریستانی ئێره‌ش له‌و چاڵانه‌ی كه هه‌ڵیان كه‌ندووه، ده‌نێژرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا تا دوا راده پێداگیره له‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌مان و ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان له هه‌ر كوێ بێت كۆتایی به تیرۆر بهێنێت. تاكه ئامانجمان تیرۆریستانن. هه‌ركه‌سێك كه خاوه‌نی عه‌قڵ بێت ده‌زانێت له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانماندا كه وه‌ك گۆشت و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بووین، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن