توركيا

ئادانا.. دەستبەسەرکردنی پێنج گومانلێکراوی داعش

لە کۆی ئەو نۆ گومانلێکراوەی داعش کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئادانا دەستگیرکران، پێنجیان دەستبەسەرکران.

Yusuf Koyun   | 25.02.2021
ئادانا.. دەستبەسەرکردنی پێنج گومانلێکراوی داعش

Adana

ئادانا - AA

لە کۆی نۆ گومانلێکراو کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئادانا دەستگیرکران، پێنجیان دەستبەسەرکران.

ژمارەی ئەو گومانلێکراوانەی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە کە لە ١٨ی شوباتدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی داواکراوی دیکەدا بەرزبووەوە بۆ نۆ کەس.

دوای تەواوبوونی رێوشوێنەکانی ئاسایش سەبارەت بە گومانلێکراوان کە پێنجیان بە رەگەز سووری و چواریان عێراقی بوون، رەوانەی دادگا کران.

سێ کەس لە گومانلێکراوان لە دوای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئازادکران، پێنجیان لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا و یەکێکیشیان بە مەرج ئازاد کرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın