اخبار تجزیه و تحلیل

نێچیرڤان بارزانی: "کاری زۆرمان لەپێشە بە گفتوگۆ و مامەڵە لەگەڵ یەکترکردن دەتوانین چارەسەریان بکەین"

نێچیرڤان بارزانی گوتی "هەوڵ دەدەین کێشەکانی وەک نەوت، ناوچە کێشە لەسەرەکان و کۆمەڵێکی زۆری یاساکان کە سیستەمی فیدراڵی وڵات رێکدەخەن، چارەسەر بکەین".

Hemn Baban   | 28.04.2019
 نێچیرڤان بارزانی: "کاری زۆرمان لەپێشە بە گفتوگۆ و مامەڵە لەگەڵ یەکترکردن دەتوانین چارەسەریان بکەین"

Arbil

هه‌ولێر-AA
نێچیرڤان بارزانی گوتی "هەوڵ دەدەین کێشەکانی وەک نەوت، ناوچە کێشە لەسەرەکان و کۆمەڵێکی زۆری یاساکان کە سیستەمی فیدراڵی وڵات رێکدەخەن، چارەسەر بکەین".

شاندێكی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ كاروباری ئابووری وه‌زیری دارایی و ئابووریعێراق، د.فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ چوار وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر و پاش گه‌یشتنییان دوو كۆبوونه‌وه‌ه‌كی زیاتر له‌ چوار كاتژمێریان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوەزیران، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆكوەزیران، قوباد تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو سازكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ناوی" كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لێژنه‌ی فیدڕاڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان"، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

مایەی خۆشحاڵیمانە ئەو کۆبوونەوەیە هاوبەشە لە نێوانماندا ساز دەکرێت، کە لە راستیدا یەکەم کۆبوونەوەیە لەم جۆرە، چونکە پێشتر لیژنەی ئابووری کە بڕیاری لە سیاسەتی ئابووری وڵات دەدا و بەڕێوەی دەبرد، لە کوردستان کۆنەدەبوونەوە، بۆیە ئێمە ئەو بڕیارەتان زۆر بەرز دەنرخێنین و بەگەرمی بەخێرهاتنی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، وەزیرەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان کە تەشریفیان هێناوە، بەخێربێن.

هەروەها دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە خۆی لە خۆیدا سازدانی ئەو کۆبوونەوەیە بەڵگەی ئەوەیە ئێمە بڕوامان بە چارەسەری کێشەکانە بە گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن. دووبارە سوپاستان دەکەم بۆ ئەو بڕیارە بەجێیە بۆ سازدانی ئەو کۆبوونەوەیە لەپێناو چارەسەرکردنی پرسەکان.

بەڕێزان... وەک هەمیشە و ئێستاش بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە، ئەو ستراتیجییەی ئێمە بڕوامان پێیەتی ئەوەیە، کە دەبێت هەموو پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە گفتوگۆی بەردەوام لە بەغدا و لە رێگەی بە‌غداوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕوامانە بە هاوبەشی دروستکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

برایانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی لە حکوومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی برامان جەنابی کاک دکتۆر عادل عەبدولمەهدی بەشدارن، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە جێبەجێکردنی روانگەی هاوبەش و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران.

لێرەشەوە بڕیاری لیژنە بەڕێزەکەتان بە سازدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە هەولێر و هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم زۆر بەرز دەنرخێنین.

رێککەوتن لەسەر یەکخستنی رسومات هەنگاوێکی گرنگبوو بۆ بە چوارچێوەکردنی سیاسەتی هاوبەش، گرنگ دروستکردنی بنەماو چوارچێوەیەکە بۆ کارکردن، هەرچەند دەزانین لە جێبەجێکردن و شرۆڤەکاندا هەندێک کێشە هەیە، بۆیە ئەرکی ئێمەیە کە بەگیانی هەماهەنگی هاوبەش ئەم ئاستەنگانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، لەسەر بنەمای دەستوور کە بڕوامان پێی هەیە، هەوڵ دەدەین کێشەکانی وەک نەوت، ناوچە کێشە لەسەرەکان و کۆمەڵێکی زۆری یاساکان کە سیستەمی فیدراڵی وڵات رێکدەخەن، چارەسەر بکەین، کەواتە کاری زۆرمان لەپێشە بە گفتوگۆ و مامەڵە لەگەڵ یەکترکردن دەتوانین چارەسەریان بکەین.
جارێکی دیکە بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم، هیوادارم ئەمە ببێتە دەستپێکی گفتوگۆیەکی بەرهەمداری نێوان ئێمە حکومەتی فیدراڵ.

سوپاس، بەخێر بێن بۆ هەولێر



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın