اخبار تجزیه و تحلیل

گوتەبێژی ئاک پارتی: "داخوازییەکانی گەلی سوودان، داخوازییەکانی ئێمەشە"

عومەر چەلیک لەبارەی پێشھاتەکانی سوودان: "داخوازییەکانی گەلی سوودان، داخوازییەکانی ئێمەشە. سوودان وڵاتێکی دۆست و برایە. لەم چوارچێوەیەشدا چاوەڕێ دەکەین دەخوازییە دیموکراتییەکانی گەل جێبەجێ بکرێت و سوودان نەخزێنرێتە نێو شەڕێکی ناوخۆیی".

Abdullah Shukur   | 12.04.2019
گوتەبێژی ئاک پارتی: "داخوازییەکانی گەلی سوودان، داخوازییەکانی ئێمەشە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی رۆژەڤی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و ناوەندی بڕیاردانی پارتەکەی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک گوتی: "پرسی سەرەکی لە پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پرسی S-400 نییە. پرسی S-400 تەنھا رێکارییە بەرامبەر ئەو لایەنانەی کە ھەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی ھاوپەیمانێکی ناتۆ و وڵاتێکی گرنگی وەک تورکیا دەکەن".

عومەر چەلیک لەبارەی ئەمریکا گوتیشی: "نابێ ئەمریکا رکابەرایەتی خۆی لە بازاڕی چەک، تێکەڵ بە پرسی ھاوپەیمانێتی ناتۆ بکات".

چەلیک لەبارەی پێشھاتەکانی سوودان گوتی: "داخوازییەکانی گەلی سوودان، داخوازییەکانی ئێمەشە. سوودان وڵاتێکی دۆست و برایە. لەم چوارچێوەیەشدا چاوەڕێ دەکەین دەخوازییە دیموکراتییەکانی گەل جێبەجێ بکرێت و سوودان نەخزێنرێتە نێو شەڕێکی ناوخۆیی".

لەلایەکی دیکەش عومەر چەلیک باسی لە پڕۆژەی F-35 کرد و گوتی : "لێپرسینەوە لە تورکیا لەبارەی پڕۆژەی F-35 کە ھاوکار دەبێ لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناتۆ، بە مانای لێپرسینەوە لە گشت پرۆژە ھاوبەشەکانی ناتۆ و ئاسایشی ھاوبەشی ناتۆ دێت".

عومەر چەلیک راشیگەیاند: "ھەوڵدان بۆ ئاراستەکردنی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن، گوشار خستنە سەر دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن، شەڕکردنە لەگەڵ شەرعییەتی یاسا".

چەلیک لەبارەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی وڵاتەکەی گوتی: "دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن ئۆرگانی بەڕێوەبردنی ھیچ پارتێک نییە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی ھیچ پارتێک بڕیار نادات".

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک گوتیشی: "قسەکردن لەسەر شەرعییەتی باڵای گشتی ھەڵبژاردن جێگەی باس نییە. ئەمە ھەم لە ئاک پارتی و ھەمیش لە پارتەکانی دیکەدا جێگەی باس نییە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın