اخبار تجزیه و تحلیل

پارێزگاری بەسڕە: "سەردانی چاوشئۆغڵو بۆ بەسڕە پەیامی ئەرێنی بە جیھان داوە"

- پارێزگاری بەسڕە، ئەسعەد ئەلعیدانی رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەسڕە پەیامی ئەرێنی بە جیھان داوە و راشیگەیاند کە دەبێ پەیوەندی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا و بەھێزتر بکرێت.

Haydar Karaalp,Abdullah Shukur   | 28.04.2019
پارێزگاری بەسڕە: "سەردانی چاوشئۆغڵو بۆ بەسڕە پەیامی ئەرێنی بە جیھان داوە"

Baghdad

بەغدا - AA

پارێزگاری بەسڕە، ئەسعەد ئەلعیدانی رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەسڕە پەیامی ئەرێنی بە جیھان داوە و راشیگەیاند کە دەبێ پەیوەندی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا و بەھێزتر بکرێت.

ئەلعیدانی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی، وەزیری دەرەوەی تورکیای لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە ھێنایە بینایەی پارێزگا و لە دوای کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.

ئەلعیدانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکەی چاوشئۆغڵو زۆر گرنگ بووە و پەیامی ئەرێنی بە جیھان داوە. گوتیشی: "ئەم سەردانەی وەزیر چاوشئۆغڵو، نیشاندەری ئەوەیە کە بەرپرسانی سیاسی و ئابووری گرنگی جیھان دەتوانن سەردانی بەسڕە بکەن".

پارێزگاری بەسڕە ئاماژەی بەوەشدا کە پرسەکانی وەک دروستکردنی رێگا و پرد و بابەتەکانی وزەیان لەگەڵ چاوشئۆغڵو تاوتوێ کردووە و گوتیشی: "دووبارە بونیاتنانەوەی عێراق لە بەسڕەوە دەستپێدەکات".

"کاریگەری ئەرێنی کردنەوەی کونسڵخانەی تورکیا لە بەسڕە"

ئەلعیدانی ئاشکراشی کرد کە لەوانەیە داوای ھاوکاری لە تورکیا بکەن بۆ پێشخستنی فڕۆکەخانەی بەسڕە و گوتیشی: "دەمانەوێ لە بواری تەندروستییش سوود لە ئەزموونی تورکیا وەربگرین. ئارەزووی ئەوە دەکەین کە کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێ لەو شارە وەبەرھێنان بکەن. ھەموو ئەمانە بە ئەرێنی کار دەکەنە سەر کردنەوەی کونسڵخانە لە بەسڕە".

پارێزگاری بەسڕە راشیگەیاند کە دەبێ پەیوەندی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتەکەی تورکیا و بەھێزتر بکرێن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın