جيهان, اخبار تجزیه و تحلیل

میری قەتەر لەگەڵ پۆمپیۆ تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکەی کرد

میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی، ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کۆبووەوە و تاوتوێی پێشھاتەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانیان کرد.

Abdullah Shukur   | 13.01.2019
میری قەتەر لەگەڵ پۆمپیۆ تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکەی کرد

Ad Dawhah

دۆحە

میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی، ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کۆبووەوە و تاوتوێی پێشھاتەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانیان کرد.

ئاژانسی ھەواڵی QNAی قەتەری بڵاوی کردووەتەوە، تەمیم بن حەمەد لە کۆشکی بەحر لە شاری دۆحە پایتەختی قەتەر پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کردووە کە لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، باس لە چۆنییەتی بەھێزکردنی ھاوبەش لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرھێنان کراوە و میری قەتەر سوپاسی ئەمریکای کردووە بەھۆی ئەو رۆڵە چالاکەی لە بنکەی سەربازیی عودەید دەیگێڕێت.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باسی قۆناغی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پرسەکانی فەڵەستین و ئەفغانستان و سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە.

ئەمریکا کە خاوەنی پەیوەندی بەھێزە لەگەڵ قەتەر،و خاوەنی زیاتر لە ١٠ ھەزار سەربازە لە بنکەی سەربازی عودەید کە ٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری دۆحەی پایتەختەوە دوورە.

قەتەر لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ رایگەیاندبوو کە پیلانی ئەوە ھەیە بنکەی سەربازیی عودەید بکرێتە یەکێک لە بنکە ھەمیشییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

پۆمپیۆ لە دوای کۆتایھاتنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە قەتەر بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın