جيهان, اخبار تجزیه و تحلیل

ترەمپ: "ئەگەر ناچاربین لەوانەیە زۆر بە خێرایی بگەڕێینەوە سووریا"

دۆناڵد ترەمپ: "ئەگەر ناچاربین ئەوا دەگەڕێینەوە. لەوانەیە بە خێرایی بگەڕێینەوە و جێیناھێڵین. لە عێراق بنکەیەکی سەربازیی شاھانەمان ھەیە و لەوێ دەبین. ئەوەی راستی بێت لەگەڵ کشانەوەمان بە لەسەرخۆیی لە سووریا، لە عێراقەوە لە خەلافەت (داعش) دەدەین".

Abdullah Shukur   | 03.02.2019
ترەمپ: "ئەگەر ناچاربین لەوانەیە زۆر بە خێرایی بگەڕێینەوە سووریا"

New York

نیویۆرک - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا گوتی: "ئەگەر ناچاربین ئەوا دەگەڕێینەوە. لەوانەیە بە خێرایی بگەڕێینەوە و جێیناھێڵین. لە عێراق بنکەیەکی سەربازیی شاھانەمان ھەیە و لەوێ دەبین. ئەوەی راستی بێت لەگەڵ کشانەوەمان بە لەسەرخۆیی لە سووریا، لە عێراقەوە لە خەلافەت (داعش) دەدەین".

ترەمپ لە کەناڵی CBSی ئەمریکی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ھەبوونی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان و پرسیاری کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان گوتی: "ماوەیەکی زۆرە لەوێین. لە کاتێکدا لە سووریا کە پێویست بوو چوار مانگ بمێنینەوە کەچی چەندین ساڵ ماینەوە. ماوەی ١٩ ساڵە لەوێین. لەگەڵ تاڵیبان لە گفتوگۆین و با بزانین چی دەبێت. تاڵیبان ماندوو بوو،ھەموو کەس ماندوو بوون، ئاشتیان دەوێت. ناچارین لە شەڕی بێ کۆتایی دەربچین و سەربازانمان بگەڕێینەوە ماڵەوە بەڵام دەزگای ھەواڵگریمان زۆر لە نزیکەوە چاودێری دەکەن".

ترەمپ لەبارەی پرسیاری ئەگەری دووبارە سەرھەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا گوتی: "ئەگەر ناچاربین ئەوا دەگەڕێینەوە. لەوانەیە بە خێرایی بگەڕێینەوە و جێیناھێڵین. لە عێراق بنکەیەکی سەربازیی شاھانەمان ھەیە و لەوێ دەبین. ئەوەی راستی بێت لەگەڵ کشانەوەمان بە لەسەرخۆیی لە سووریا، لە عێراقەوە لە خەلافەت (داعش) دەدەین. دوو ھەزار سەبازمان لە سووریا ھەیە. دەستیان بە کشانەوە کردووە. لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی دوا ناوچەی دەستی داعش، دەگەڕێنەوە بنکە سەربازییەکەی عێراق و دواتریش دەگەڕێنەوە ماڵەوە، بەڵام لەوێ دەبین و دەمێنینەوە".

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەمریکا کەی لە سووریا دەکشێتەوە، ترەمپ گوتی: "ناچارین ئیسرائیل بپارێزین. پێویستە ئەو شتانە بپارێزین کە خاوەنین، بەڵام بەڵێ گەڕانەوەیان لە ھەر ساتێکدا دەبێت".

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە پارەیەکی زۆریان لە بنکەی سەربازیی لە عێراق خەرجکردووە و گوتیشی: "یەکێک لە ھۆکارەکانی ھێشتنەوەی بنکەی سەربازیی عێراق، دەمەوێ ھەندێک چاودێری ئێران بکەم چونکە ئێران کێشەیەکی راستەقینەیە".

لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەوەی کە ئایا ئەمریکا لە عێراقەوە لە ئێران دەدات یان نا گوتی: "نەخێر، تەنھا دەمەوێ سەیری ئێران بکەم. بنکەیەکی سەربازیی شاھانەمان لە عێراق ھەیە. لە جیاتی کشانەوە، شوێنێکی نایابە بۆ سەیرکردنی ھەر شوێنێکی رۆژھەڵاتی کێشەدار. زۆربەیان لەمە تێناگەن. بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و لەپێشەوە دەزانین کە ئایا چەکی ئەتۆمی دروست دەکرێ یان نا".

ترەمپ چوونی ئەمریکا بۆ عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە "ھەڵەیەکی گەورە" ناوبرد.

ترەمپ لەبارەی پێشھاتەکانی ڤێنیزوێلا و پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەمریکا سەرباز بۆ ڤێنیزوێلا دەنێرێ یان نا گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئەویش بژاردەیەکە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایشی کرد کە چەند مانگێک پێش ئێستا سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ ویستوویەتی گفتوگۆی لەگەڵ بکات بەڵام ئەو داوایەی قبوڵ نەکردووە و رەتیکردووەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın