اخبار تجزیه و تحلیل

"بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین"

- جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق و ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون سەر بە سەرکردەی رەوتی سەدر، حەسەن کەعبی گوتی: "بەمەبەستی چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین".

Abdullah Shukur   | 03.02.2019
"بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین"

Baghdad

بەغدا - AA

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق و ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون سەر بە سەرکردەی رەوتی سەدر، حەسەن کەعبی گوتی: "بەمەبەستی چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین".

کەعبی بە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی کرد بەوەی کە رایگەیاندبوو "یەکێک لە ھۆکارەکانی ھێشتنەوەی بنکەی سەربازیی عێراق، دەمەوێ ھەندێک چاودێری ئێران بکەم چونکە ئێران کێشەیەکی راستەقینەیە".

کەعبی رایگەیاندووە: "ترەمپ ھەروەکو سەردانەکەی پێشووی بۆ بنکەی عەین ئەسەد، جارێکی دیکە یاسا و دەستووری دەوڵەتی عێراقی پێشێلکردووە. ئەمڕۆش بە ھەڵوێستێکی دیکەی شەڕانگێزانە بە دەرکەوتووەتەوە و رایدەگەیەنێت کە ھێزەکانی بەمەبەستی ھێرشکردن بۆ سەر ئێران لە عێراق دەھێڵێتەوە. بانگھێشتی ھەموو لایەک دەکەین بەمەبەستی کۆتایھێنان بە بوونی ئەمریکا لە عێراق".

کەعبی ئاشکراشی کرد کە ئەوان رێگە نادەن عێراق وەک ناوچەیەک بۆ ھێرشکرددنە سەر وڵاتێکی بەکاربھێنرێ، گوتیشی: "بەمەبەستی چوونە دەرەوەی سەربازان و راوێژکارانی ئەمریکا لە عێراق و کۆتایھێنان بە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکا، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın