اخبار تجزیه و تحلیل

ئەفغانستان.. کوژرانی ١٠ چەکداری داعش

- لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای ئەفغانستان، ١٠ چەکدار کوژران.

Zana Natık Kerem   | 13.01.2019
ئەفغانستان.. کوژرانی ١٠ چەکداری داعش

Afghanistan

کابول ــ AA

لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ویلایەتی بادغیس رۆژئاوای ئەفغانستان، ١٠ چەکدار کوژران.

گوتەبێژی ویلایەتی بادغیس، جەمشید شەھابی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر داعش لە شارۆچکەی جەوەند لە بادغیس ئەنجامداوە.

جەمشید شەھابی باسی لەوەشکرد کە ھێزەکانی ناتۆ پشتیوانی ئاسمانییان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێشکەشکردووە کە لە میاندا چەکدارانی رێکخراوەکەیان لە ناوچەکە بۆردومانکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ١٠ چەکداری داعش کوژراون، هەروەها ١٦چەکداری دیکەش لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانەوە دەستگیرکراون.

ناوبراو راشیگەیاند کە دەستگیرکراوەکان، بیانیین.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın