نیویۆرک - AA
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧وە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کار بۆ رووسیا دەکات یان نا.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لە دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی ئێف بی ئای، جێمس کۆمی لە پۆستەکەی لە لایەن ترەمپەوە، لێکۆڵینەویەک لەسەر ھەڵسوکەوتەکانی ترەمپ دەستیپێکردووە بەوەی کە ئایا مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ھەیە یان نا.
لە ھەواڵەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکات کە ئایا ترەمپ بە "ئەنقەست" یان "بێ ئەوەی بزانێت" کار بۆ رووسیا دەکات یان نا.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئێف بی ئای لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن گومانی لەسەر پەیوەندییەکانی ترەمپ و رووسیا ھەبووە و دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی ئێف بی ئای، جێمس کۆمی کە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧وە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بانگەشانە دەکات، گومانەکان بەھێزتر بوون.