گرێ سپی.. کوژران و برینداربوونی ١١ کەس بەھۆی ھێرشی یەپەگە/پەکەکە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند بەھۆی ھێرشێکی یەپەگە/پەکەکە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە گرێ سپی، سێ کەسی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ھەشتی دیکەش بریندار بوون کە ژمارەیەکیان منداڵن.
Ankara
ئەنقەرە - AA
بەھۆی ھێرشێکی یەپەگە/پەکەکە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە گرێ سپی، سێ کەسی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ھەشتی دیکەش بریندار بوون کە ژمارەیەکیان منداڵن.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەراگەیەندراوێکدا، باسی لە بەردەوامبوونی پێشێلکاری و ھێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە کردووە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بە ھاوەن ھێرشی کردۆتە سەر قوتابخانەیەک لە گوندی جورنی شارۆچکەی گرێ سپی، بەوھۆیەوە سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ھەشتی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان منداڵن.
