کڵێسای ئەرمەنییەکان لە دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەرستش کرایەوە
دوای ئەوەی کڵێسایەکی ئەرمەنییەکان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە زیانی پێ گەیەنرابوو، تورکیا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی ئەو کڵێسایەک کرد و ئێستاش بە رووی پەرستش کراوەتەوە.
Şanlıurfa
گرێ سپی - AA
دوای ئەوەی کڵێسایەکی ئەرمەنییەکان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە زیانی پێ گەیەنرابوو، تورکیا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی ئەو کڵێسایە کرد و ئێستاش بە رووی پەرستش کراوەتەوە.
دوای پاککردنەوەی شارۆچکەی گرێ سپی لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیدا، ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی لە زۆربەی بوارەکان بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی خەڵک بەردەوامە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کڵێسایەکی ئەرمەنییەکانی لە ناوچەکە نۆژەنکردەوە دوای ئەوەی ئەو کڵێسایە لەلایەن تیرۆریستانەوە وەک کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بەکارھێنرابوو.
لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ یەکەمین پەرستش لە کڵێساکەدا ئەنجامدرا و تیایدا ئەرمەنییەکانی ناوچەکە روویان لە کلێساکە کرد و مۆمیان داگیرساند و دواتریش نزایان کرد.
یەکێک لە ئەرمەنییەکان بە ناوی ئوم ئیلیاس رایگەیاند کە ئەو زۆر خۆشحاڵە بەوەی کە لە دوای چەندین ساڵ ھاتووەتە ئەم کڵێسایە بۆ پەرستش.
ئوم ئیلیاس ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان خۆشحاڵن بەوەی دەتوانن بە ئازادی بیروباوەڕیان بخەنەڕوو، گوتیشی: "ماوەیەکی زۆر بوو لێرەدا مەراسیمی ئاینیمان ئەنجام نەدابوو، لە سایەی تورکیا توانیامان دووبارە بە ئازادانە بێینە ئێرە و پەرستشی خۆمان ئەنجام بدەین. لێرەدا ئێستا ھەموو کەسێک ئاسوودە و خۆشحاڵە و بەم شێوەیە دەژی، ھەموو کەسێک لەگەڵ ماڵ و منداڵی و لە کارکردنی خۆی دایە. سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ھاوکاری ئێمەیان کردووە، ھەموومان برای یەکترین".
ئوم ئیلیاس ئەوەشی راگەیاند کە منداڵەکانی لە فەڕەنسا دەژین و بانگھێشتی کەسوکارەکەی لەو شوێنە کرد و گوتی: "لێرەدا ئێمە ھیچ کێشەمان نییە، ھەموو شتێکمان ھەیە، بە شێویەکی باش دەژین".
