ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

لایەنگرانی یەپەگە/پەکەکە بە تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیا

لەکاتی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لەگەڵ سوپای تورکیا لە شارۆچکەی عەینول عەرەب (کۆبانێ) لة باکووری سووریا، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بە تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیا.

Ömer Koparan  | 18.11.2019 - نوێکردنەوە : 19.11.2019
لایەنگرانی یەپەگە/پەکەکە بە تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیا

Ankara

عەینول عەرەب/ئەنقەرە - AA

لەکاتی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لەگەڵ سوپای تورکیا لە شارۆچکەی عەینول عەرەب (کۆبانێ) لة باکووری سووریا، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بە تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیا.  لە کاتی روماڵی دەورییەی ھاوبەشی سوپای رووسیا و تورکیا لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی ھەوڵیادا رێگری لە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکان بکەن.

لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی بەردیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان کرد و ھەوڵیاندا بە دانانی بەربەستی بلۆک رێگری لە کارەکانی دەورییەی ھاوبەش بکەن.

لە پاڵ ئەمەش لە کاتی ھاویشتی تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف، بەشی پشتەوی ئۆتۆمبێلێکی رووسی گری گرت و لە دوای راوەستان بۆ ماویەک ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام بوو لە رۆشتن و ئەرکەکەی.

لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، تیرۆریستان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی سڤیل لە ناوچە سڤیلنشینەکانی باکووری سووریا، ھەوڵی ئەنجامدانی کاری ئاژاوەگێری دەدەن لەمەڕ کارەکانی دەورییەی ھاوبەش.

یەکێک لەو ئاژاوەگێرانەی کە لە ٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ھەوڵیدابوو بچێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە کاتی دەورییەی ھاوبەشی تورکیا و رووسیا، کەوتە خوارەوە و لەلایەن لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستییەوە بانگەشەی ئەوە کرا کە ئەو کەسە "سڤیل" بووە و لە دوای کەوتنە خوارەوەی گیانی لەدەستداوە. بەڵام دواتر بەھۆی پۆستە پێشووەکانی ئەو کەسە لە ھەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بە ئاشکرا دەرکەوت کە ئەو کەسە تیرۆریستێکی سەر بە یەپەگە/پەکەکە بووە.

ھاوکات ھەر بەھۆی پۆستەکانی ئەو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەش دەبینرێ کە ئەم کەسە بە جلوبەرگی سڤیل لەبەردەم سەکۆی ئەو ھاوەنانەدا بووە کە ئاراستەی تورکیا کراون و سەکۆی بۆ ئەم مەبەستە دروستکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın