ئابووری

ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسورییە

- وەزارەتی نەوتی عێراق: "گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسورییە لە پارێزگای دیالە دراوە بە کۆمپانیای سینۆپێک-ی چینی".

Zana Natık Kerem   | 20.04.2021
ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسورییە

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسورییە لە پارێزگای دیالە دراوە بە کۆمپانیای سینۆپێک-ی چینی.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای سینۆپێک-ی چینی توانی گرێبەستی گەشەپێدان بە کێڵگەی غازی مەنسورییە لە پارێزگای دیالە بەدەستبھێنێت.

لە تشرینی یەکەمی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی گەشەپێدان بە کێڵگەی غازی مەنسورییە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی "تی. بی. ئەی، ئۆ"ی تورکی، "کۆگاز"ی کۆریای باشوور و "کوێت ئێنرجی" کوێتی واژووکرابوو، ھەڵوەشاندبووە.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسورییە درابوو بە کۆمپانیاکانی "تی. بی. ئەی، ئۆ"ی تورکی، "کۆکاز"ی کۆریای باشوور و"کوێت ئێنرجی" کوێتی، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنییەوە، کۆمپانیاکان نەیتوانی کاری گەشەپێدان لە کێڵگەکەدا، ئەنجام بدەن.

کێڵگەی غازی مەنسورییە لە ١٩٧٩دا لە ناحیەی مەنسورییە سەربە قەزای خاڵس رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە، دۆزرابووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın