ئابووری, عێراق

ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

ئەمریکا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ٣٠٥ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە عێراقەوە ھاوردەکردووە.

Zana Natık Kerem   | 19.06.2021
ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەمریکا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ٣٠٥ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە عێراقەوە ھاوردەکردووە.

میدیاکانی عێراق لەسەر بنەمای ئامارێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە، پێنج ملیۆن و ٨٩٢ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە ھەشت وڵاتەوە ھاوردەکردووە.

بەپێی ئامارەکە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٠٥ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و هەروەها ھاتووە:

"دوو ھەفتە لەمەوبەر، ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، گەیشتبووە ١٣٧ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın