Ali Atar, Muhammed Kılıç
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ھالوک گۆرگون ڕایگەیاند کە ھەناردەکردنی وڵاتەکەی لە کەرتەکانی پیشەسازی بەرگریی و فڕۆکەوانییدا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ١،١٢ ملیار دۆلار.
ھالوک گۆرگون لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " NSosyal" ئاماژەی بەوەداوە کە پيشەسازی بەرگریی و فڕۆکەوانی تورکیا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەی ئاستی ھەناردەکردن.
سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ھالوک گۆرگون ڕاشیگەیاندووە کە ھەناردەکردنی وڵاتەکەی لە کەرتەکانی پیشەسازی بەرگریی و فڕۆکەوانییدا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ١٤،٤ لە سەدا زیادی کردووە.
ھالوک گۆرگون باسی لەوەش کردووە کە ھەناردەکردنی تورکیا لە کەرتەکانی پیشەسازی بەرگریی و فڕۆکەوانییدا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ١،١٢ ملیار دۆلار.
سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەرەپێدان بە تواناکانی ئەندازیاری و بەرھەمھێنان و کێبڕکێی جیھانی کە پاڵپشتی لە گەشەی بەردەوامی ھەناردەکردن دەکات.
ھەروەھا ھالوک گۆرگون نووسیوویەتی: "ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی ئەو پێگەیە دەکات کە توانای ئەندازیاری تورکیا لەسەر ئاستی جیھان بەدەستیھێناوە".