Ömer Faruk Salman, Zahir Sofuoğlu
26 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2026
ھەناردەکردنی تورکیا بۆ سووریا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ٢٦،٤ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٢٨٤ ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار دۆلار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە داتاکانی ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا دەستی کەوتووە، تورکیا لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و حوزەیراندا، سێ ملیۆن و ١٨٢ ھەزار و ٦١ تۆن بەرھەمی ھەناردەی سووریا کردووە کە بڕی بەرھەمەکەی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٦،٦ لە سەدا زیادیکردووە.
لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و حوزەیراندا، بە بەھای ١٠٣ ملیۆن و ٨٧٩ ھەزار دۆلار بەرھەمی ئاشی ئارد لە تورکیا ھەناردەی سووریا کراوە، ھەروەھا بە بەھای ١٠٢ ملیۆن و ٢٥٦ ھەزار دۆلار، چیمەنتۆ لە تورکیا ھەناردەی سووریا و بە بەھای ٨٠ ملیۆن و ١٠٧ ھەزار دۆلار بەرھەمەکانی کارەبا و وزە لە تورکیاوە ھەناردەی سووریا کراون.
پشکی ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئانادۆڵو لە کۆی ھەناردەی تورکیا بۆ سووریا، گەیشتووەتە ٤٦١ ملیۆن و ٨٢٣ ھەزار دۆلار کە ئەوەش بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بڕەکەی بە ڕێژەی ٣٤،٦ لە سەدا و بەھاکەی بە ڕێژەی ١١،٤ لە سەدا زیادی کردووە.
بەوەش دەرکەوتووە کە ھەناردەکردنی تورکیا بۆ سووریا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی ٢٦،٤ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٢٨٤ ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار دۆلار.