Heman Hussein Yaseen
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن ڕایگەیاندووە کە بەشێوەیەکی کاتی بەرھەمھێنانی نەوتیان لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دھۆک راگرتووە، کۆمپانیاکە ھۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ خۆپارێزی و پاراستنی سەلامەتی کارمەندان و دامەزراوەکان گەڕاندووەتەوە.
کۆمپانیاکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە تا ئێستا ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە بەڵام وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ئەم بڕیارەیانداوە، ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە لە کاتێکی گونجاودا زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.
ئەو ھەنگاوەی گەڵف کیستۆنی ئەمریکی لە دوای ئەوە ھاتووە کە ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتی دیکەی نەوت و گازیش، بەھۆی ھەمان نیگەرانیی ئەمنییەوە، چاڵاکییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان سنووردارکردووە یان راگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ١٦ی ئەم مانگە کۆمپانیای دانەگاز کارەکانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕاگرت و بەھۆیەوە ٢٥٠٠ مێگاوات بەرھەمھێنانی کارەبای نیشتمانیی کەمی کرد.