Heman Hussein Yaseen
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
کۆمپانیای دانەغاز لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بەھۆی بوونی ھەڕەشەوە، کارەکانی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ ڕاگرتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە: "بەھۆی بوونی ھەڕەشەی باوەڕپێکراو لەسەر ئاسایش و تووندبوونەوەی دۆخی ناوچەکە، ھەموو دامەزراوە سەرەکییەکانی بەرھەمھێنانی کۆڕمۆڕ، بەشێوەیەکی کاتیی داخراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو کە: "چاودێرییکردنی دۆخەکە بەھاوکاری دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم لە سلێمانی، ھەروەھا حکوومەتی عێراق بەردەوامە".
جێی ئاماژەیە کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی غازە بۆ وێستگەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستانە و لەلایەن کۆمپانیای دانەغازی ئیماڕاتییەوە بەرھەمھێنان و پەرەپێدانی تێدا دەکرێت.