ئابووری

چوارەمین پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بیناسازی لە ھەولێر کرایەوە

- لە پێشانگاکەدا، ٢١٢ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە بوارەکانی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بەشدارن و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

Zana Natık Kerem  | 14.11.2023 - نوێکردنەوە : 22.11.2023
چوارەمین پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بیناسازی لە ھەولێر کرایەوە

Arbil

ھەولێر – AA

ئەمڕۆ سێشەممە، چوارەمین پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بیناسازی لە ھەولێر کرایەوە کە تا ١٦ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبووبی ژمارەیەک لە بەرپرسان و نوێنەرانی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا، ٣٤ کۆمپانیای ناوخۆیی و ١٧٨ کۆمپانیای بیانی لە بوارەکانی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی بەشدارن، لەنێویاندا "تورکیا، ئێران، ھیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربایجان".

پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بیناسازی " Construct Iraq" کە تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، تا ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın