جيهان, ئابووری, کۆڤید- ١٩

پاڵپشتی دارایی بەریتانیا بۆ عێراق لە بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەریتانیا بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ ملیۆن پاوەندی تەرخان کرد.

Zana Natık Kerem   | 19.04.2021
پاڵپشتی دارایی بەریتانیا بۆ عێراق لە بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Arbil

ھەولێر ــ AA

بەریتانیا بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،سێ ملیۆن پاوەند (چوار ملیۆن و ١٨١ هەزار دۆلار)ی تەرخان کرد.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە بەریتانیا بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ ملیۆن پاوەندی تەرخان کردووە و ھاتووە:

"پاڵپشتییە داراییەکەی بەریتانیا، ھاوکارمان دەبێت بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە حکوومەتی عێراق بکەین".

ئەمەیش لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، دووەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتبووە عێراق.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، ٩٧٧ ھەزار و ١٧٥ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٩٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٥٦ ھەزار و ٥٣٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın