جيهان, ئابووری

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت.

Ebru Şengül Cevrioğlu   | 23.06.2022
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١١٤ دۆلار و ٤٥ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ٧٤ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:١٣ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی سەدا ١،١٢ دابەزینی بەخۆوەبینی و بووە ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت. لە هەمان کاتیشدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس گەیشتە ١٠٤ دۆلار و ٧٥ سەنت.

پەککەوتنی ئابووری سیاسەتی دراوی ئەمریکا و نیگەرانییەکان لە دابەزینی خواست لەسەر نەوت، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبووە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا (Fed)، جیرۆم پاوڵ، ئەوەی ئاشکرا کرد کە داڕمانی ئابووری "ئەگەرێکی زۆر بەهێزە".

لای خۆشییەوە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی نرخی بەنزین لە وڵاتەکەی، داوای لە کۆنگرێس و ویلایەتەکان کرد، لە باج خۆش ببن، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە کۆمپانیاکانی نەوتیش، نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنن.

بایدن، لە میانەی گوتەیەکیدا لە کۆشکی سپی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە داوای لە کۆنگرێس کردووە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی نرخی بەنزین، بۆ ماوەی سێ مانگ و تا مانگی ئەیلوول، باجی بەنزین، هەڵپەسێردرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın