ئابووری, عێراق

مەسرور بارزانی: "دەکرێت هەرێمی کوردستان ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا"

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، بیرەندەر سینگ یاداڤ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان-یان تاوتوێ کرد.

Hawkar Yaseen   | 18.10.2020
مەسرور بارزانی: "دەکرێت هەرێمی کوردستان ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا"

Arbil

هەولێر AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، بیرەندەر سینگ یاداڤ و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هیندستان و عێراق و هەرێمی کوردستان-یان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە بە تایبەتی لە بواری وزە، کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیای زانیاری.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، تیشکی خستووەتە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و رایگەیاندووە کە پێگەی هەرێمی کوردستان دەکرێت ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın